شاعیر: مەزڵووم
کتێب: دیوانی مەزڵووم
سەرناو: ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت

ئەی وەتەن بۆ سیسە ڕەنگت وا پەشێوە حاڵەکەت
شەوقی ئیقبالت نەماوە، وێران دیارە ماڵەکەت

لەشکری عیلم و فنونت چی بەسەر هات، کوێ ڕۆیی
وا زەلیلی دەستی جەهلە، عاقڵ و هۆشیارەکەت

عەسکەری غەم لاوەکانی تێکشکان و ڕایفڕان
بۆیە ئەسیرن وا بە جارێ نازک و نازدارەکەت

ڕەببی مووسایەک بنێرە قەومی کورد گشت یەکبخا
یا دەلیلێ تۆ عەتا کە بۆ کوردە هەژارەکەت

خۆ ڕەزامەندین ئیلاهی، دەربچێ با ڕۆح و جان
با نەمێنین و ڕزگار بین گشت لە دەست ڕۆژگارەکەت

تۆ لە مەزڵووم مەگرە عەتەب ئەی وەتەن سەدجار دەخیل
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێم بۆ کوردەکەی غەمبارەکەت